2024/11/22 1:35:27
enku
نووترين جالاکێ
دەسپێک | facebook | د.بەشیر خەڵاتی رێزلێنانی پێشكەش بە توێژەری كورد عەبدولعەزیز بارزانی كرد

د.بەشیر خەڵاتی رێزلێنانی پێشكەش بە توێژەری كورد عەبدولعەزیز بارزانی كرد

ئەمڕۆ دووشەمە 1/7/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەنووسینگەی تایبەتی خۆی لەبەغدا پێشوازی لەنووسەر وتوێژەری كورد عەبدولعەزیز بارزانی كرد . لە دیدارێك دا كە پەرلەمانتاران دیار بەرواری وهەدار بارزانی ومەیادە نەجاڕ ئاماەی بوون، باس لەڕۆڵی رۆشنبیران كرا لە باسكردنی مەینەتیەكانی گەل ودەرخستنی قەبارەی ئەو ناخۆشیانەی كە بەسەریان دا هات.
د.بەشیر دووپاتی كردەوە رۆڵی ئەو نووسەر وتوێژەرەی خەمی میللەتەكەی خۆی بخاتە ئەستۆ، لە رۆڵی هیچ سیاسەتمەدارێك كەمتر نیە، توێژەر خزمەتی گەورە پێشكەش بە میللەت دەكات ودەبێتە پردی گەیاندن لەنێوان میللەتی خۆی وگەلانی دەرەوە وهەوڵەكانی ئەم چینە بۆ ناساندنی گەلەكەیان بە هەموو وردەكاریەكانەوە بەڵگەی رێزگرتنە لەمێژووی خۆی ومافی گەلان لەچوارچێوەی مرۆڤایەتیدا.
لەكۆتایی دیدارەكەش دا د.بەشیر قەڵغانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وەكو خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە نووسەر وتوێژەر د.عەبدولعەزیز بارزانی كرد وەكو رێزێك لەكار وئەركی بەردەوامی بۆ ناساندنی كارەساتی ئەنفالی بارزانی وفەیلیەكان وئەنفالی گەمیان وتاوانی جینۆساید لەدژی گەلی كورد وكیمیابارانكردنی هەڵەبجە وگۆڕە بەكۆمەڵەكان وبەدیكۆمێنتكردنی تاوانە نەگریسەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران

سەبارەت ئنستتیوتا دهوك

ئنستتیوتا دهوك بو ره‌وشه‌نبیریا گشتى، رێكخراوه‌كا نه‌ حكومى یه‌ (NGO) یا ره‌وشه‌نبیریا گشتى یا سه‌ربه‌خویه‌، ژ هه‌ژماره‌كا كه‌سێن پویته‌ دار ب وارێ ره‌وشه‌نبیریا گشتى پێك دهێت پویته‌ى ب بیاڤێ ره‌وشه‌نبیریا گشتى ژ هه‌مى لایه‌كى ڤه‌ ل كوردستانێ ب گشتى و ل پارێزگه‌ها دهوكێ ب تایبه‌تى د ده‌ت، و باره‌گایێ سه‌ره‌كى ل باژێرێ دهوكێ یه‌ و بو هه‌یه‌ تایان ل قه‌زا و ناحیه‌ و كومه‌لگه‌هان ب ره‌زامه‌ندیا پتریا ده‌سته‌یا رێڤه‌به‌ر ڤه‌كه‌تن.

جالاکیێن نوی

کوڤارا سنێلە بەرەڤ بەردەوامیێ

  كومبونەكا مێژوویی د گەل نوغبەیەكا دیاركری رۆژەكا مێژوویی دروست كر. ئێدی ب ئانەهیا خودێ ...

WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com